ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تان له‌ڕووی سیاسی یه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ناكۆكبن، ئه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی داهات و پاره‌ی زیاتر هه‌موان دۆستن، ئه‌وه وته‌ی ریكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی پێشوی كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیە. په‌یامه‌كه‌ی عه‌بادی له واشنتۆن بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و كۆمپانیا ئهمریكیەكانیش هاوشێوه‌ی ئه‌و وتەیە بوو. عه‌بادی هه‌وڵی دا وا نیشانبدات كه له عێراق جگه له داعش شتی گرنگتر ئه‌گوزه‌رێت، كه ره‌نگه ئه‌مریكییه‌كانیش حه‌ز به بیستنی بكه‌ن.
به پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت .ع. ابنا: لەوبارەیەوە عەبادی وتی "من باوه‌رم به په‌یوه‌ندی نێوان گه‌لان هه‌یه، نه‌ك به ته‌نیا حكومه‌ته‌كان، له‌وانه‌ش په‌یوه‌ندی چینی بازرگان. حكومه‌ت ئه‌بێت كار ئاسان بێت بۆ ئه‌وه، ئێمه زۆر په‌رۆشین كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان روو له عێراق بكه‌ن، چاوه‌روان ئه‌كه‌م شاندی ژوری بازرگانی و ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنی ئه‌مریكی له به‌غداد سه‌ردانم بكه‌ن، عێراق ئاماده‌یه بۆ وه‌به‌رهێنانی ئه‌مریكی، ئه‌وه په‌یامی منه بۆ ئێوه."
هاندانهكانی عه‌بادی به‌خێرایی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌مریكا و ژوری بازرگانی ئه‌مریكا ده‌نگی دایه‌وه، و وه‌زیری بازرگانی ئه‌مریكا، ویلبێر رۆز داوای كرد بازاری عێراق به‌رووی به‌رهه‌می ئه‌مریكی دا بكرێته‌وه، و ئامادهشیی نیشاندا بۆ هاوكاریكردنی عێراق بۆ پێشخستنی سیستمی دارای و بانكی.
وه‌زیری بازرگانی ئه‌مریكا، ویلبێر رۆز وتی "یه‌ك له‌سه‌ر سێی دانیشتوانی عێراق ته‌مه‌نیان له نێوان ١٥ ساڵ بۆ ٤٩ ساڵی دایه، ئه‌م خه‌ڵكانه ده‌رفه‌تی كاریان پێویسته، بۆ ئه‌وه‌ش حكومه‌ت هه‌رگیز ناتوانێت ئه‌وكاره بكات به بێ بوونی كه‌رتی تایبه‌تی به‌هێز، ده‌رفه‌تی كار ته‌نیا پرسێكی ئابوری نیه به‌ڵكو وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی داواكاری سیاسیشه له‌لایه‌ن حكومه‌تێكی كاراوه، هه‌روه‌ها ئه‌مه ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی گه‌نجه‌كان له بیری توندره‌وی دووركه‌ونه‌وه، بۆیه شه‌ری تیرۆر ته‌نیا به سه‌ربازی كۆتایی نایه‌ت".
ئه‌مانه هێشتا قسه‌ن و له پراكتیكدا وه‌به‌رهێنی ئه‌مریكی و بیانی روبه‌روی چه‌ندین ئاسته‌نگی ئیداری و یاسایی ئه‌بێته‌وه، سه‌ره‌رای گرفتی ئه‌منی، باڵوێزی پێشوی عێراق له واشنتۆن، لوقمان فه‌یلی، بوونی به‌ربه‌ستی یاسایی و به‌ربڵاوی گه‌نده‌ڵی به سه‌ره‌كی ترین له‌مپه‌ری به‌رده‌م كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان زانی.
لوقمان فه‌یلی ، باڵیۆزی پێشوی عێراق له واشنتۆن لەوبارەیەوە وتی "بوونی گه‌نده‌ڵی و نا ئارامی سیاسی یه‌كێكه له به‌ربه‌سته هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان له‌به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌مریكی بۆ ئه‌وه‌ی روبكه‌نه عێراق. هه‌ندێ رێكاری تریش هه‌یه، به‌ڵام گه‌نده‌ڵی رێگری سهرهكییهـ هه‌تا له‌مپه‌ری گه‌نده‌ڵی هه‌بێت وهرهبهرهێنی ئه‌مریكی به‌زه‌حمه‌ت روو له عێراق ده‌كه‌ن".
به‌ڵام جۆن نیگرۆ پۆنتی، باڵوێزی پێشوی ئه‌مریكا له عێراق، پێوایه خودی سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی ده‌كرێت ببێته ده‌سپێكی راكێشانی وه‌به‌رهێنی ئه‌مریكی بۆ عێراق، چونكه به‌وته‌ی ئه‌و حكومه‌تی ئێستای ئه‌مریكا له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ده‌رباره‌ی عێراق درێژه پێده‌ری سیاسه‌تی ئیداره‌ی پێشوه و گۆرانكاری ئه‌وتۆ هێشتا نه‌هاتۆته ئاراوه، به‌ڵام دۆخه‌كه بۆ بازرگانان جیاوازه.
نیگرۆپۆنتی وتی "سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیران عه‌بادی بۆ واشنتۆن له‌م كاته‌دا نیشانه‌ی بایه‌خدانی ئه‌مریكایه به عێراق، هه‌رچه‌نده من پێموایه كه سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر عێراق به‌رده‌وامی دانه به سیاسه‌تی ئیداره‌ی پێش‌و كه ئه‌وه‌ش خراپ نیه، كه‌سانی زۆر شاره‌زاش وه‌ك وه‌زیرانی به‌رگری و ئاسایشی ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش لهوكهسانهن كه ئه‌زموونی باشیان له عێراق هه‌یه، به‌ڵام خه‌ڵك و بازرگانه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌یانه‌وێت عێراق ببینن وه‌ك وڵاتێكی ئارام بۆ ئه‌وەی بتوانن له ئاستی تریش به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بنیات بنێن، بۆیه ئه‌و ویسته لای بازرگانه‌كان هه‌یه.
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ ١٩ی ئازاری ٢٠١٧ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر بانگهێشتی فەرمی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەردانی ئەو وڵاتەی کرد.
هەر دوێنی نوسینگەی عەبادی بڵاویکردەوە "عەبادی جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکادا، لەگەڵ ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسانی ئیدارەی ئەمەریکادا کۆدەبێتەوە، لەوانەش وەزیری دەرەوە و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا''.